پەرواز دەچێتە دوبەی

پەرواز حوسێن، خانمە هونەرمەندی كورد و ئەستێرەی وەرزی دووەمی عەرەب ئایدڵ رایگەیاند بەم نزیكانە بۆ سازكردنی كۆنسێرتێك دەچێتە شاری دوبەی لە ئیمارات. پەرواز حوسێن بە (رووداو)ی راگەیاند، بەنیازی سازكردنی كۆنسێرتێكە لە شاری دوبەی كە گۆران ساڵحی هاوژینیشی تێیدا بەشدارە. پەرواز دوای بەشداریكردنی لە وەرزی دووەمی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ، ناوبانگێكی زۆری لەنێو وڵاتانی عەرەبی پەیدا كرد. لەوبارەوە گوتی “بە بەردەوامی لەلایەن بەرهەمهێنەر و كۆمپانیا عەرەبییەكان بەتایبەتی گرووپی ئێم بی سی بانگهێشت دەكرێم و پەیوەندیی بەهێزم لەگەڵیان ماوەتەوە. چالاكییەكانیشم لە كوردستان و وڵاتانی عەرەبی بەردەوام دەبێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *