ناسڕى ڕه‌زازى ئه‌لبوومێكى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هونه‌رمه‌ند گۆرانیبێژ ناسڕى ڕه‌زازى ئه‌لبوومێكى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فه‌رید فه‌ره‌ج پوور بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌شت تراك پێك هاتووه‌. له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ NRT2 هونه‌رمه‌ند فه‌رید فه‌ره‌ج پورى وتى نوێترین كارى من و هونه‌رمه‌ند ناسڕى ڕه‌زازى بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌لبوومێكى هاوبه‌ش به‌ناوى ” گوڵباران ” كه‌ له‌ هه‌شت تراك پێك هاتوه‌ چوار به‌رهه‌مى هى منه‌ و چوار به‌رهه‌مه‌یان كاك ناسڕ وتویه‌تى.


فه‌رید فه‌ره‌ج پورى وتى ئه‌م ئه‌لبوومه‌ زۆربه‌ى ئاواز و هۆنراوه‌كانى هى فۆلكلۆرن و به‌شه‌كه‌ى ترى خۆمان ئاماده‌مان كردووه‌، كۆمپانیاى ناسراوى بوارى موزیك ” CSM PRODUCTION” و خۆمان به‌رهه‌م هێنراوه‌.

به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ ئێستادا  له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا ئه‌لبوومى  “گوڵباران ” له‌  كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *