شاجوانی 2012ی کوردستان لەسەر ناهەقیەکان هاتە دەنگ

پاش هەڵبژاردنی شاجوانی نوێی 2016 کوردستان و هێنانی قسەوباس و ڕەخنەیەکی زۆر بەرامبەر بە شاجوان، شێنێ ئاکۆ شاجوانی یەکەمی کوردستان لە نوێترین بڵاوکراوەیدا باس لەوەدەکات کە چیتر بێدەنگ نابێت و ناحەقی بەرامبەر بە ئافرەت قبوڵ ناکات.خاتوو شێنێ شاجوانی 2012 کوردستان لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت “ناوبانگم بۆچیە ئەگەر ئەو قسانەی لە دڵمدایە نەتوانم بیڵێم؟ ناوبانگم بۆچیە ئەگەر ناحەقی بەرامبەر بە ئافرەت بکرێت و دانیشم و قبوڵی بکەم؟ کەواتە من بۆ دەرفەتم دراوەتێ؟ ئیتر بەسە لە ساڵی 2012 ەوە بێدەنگ بووم، ئیتر بەسە، لەمەودوا بێدەنگ نابم و دەنگم دەبیستن”.

ئەم پەیامەی خاتوو شێنێ لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەلایەن چەندین توێژ و چینەوە ڕەخنە لە هەڵبژاردنی شاجوانی 2016 درا خاتوو ژالیا سیروان، پێدەچێت ناوبراو بەم ڕەفتارەش تووڕە بووبێت و بەوەی ناحەقیە بەرامبەر بە ئافرەت.
شێنێ عەزیز ئاكۆ لە دایك بووی ساڵی 1993 شاری ڕانیەیە، لە ساڵی 2012 بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستانی كردوو توانی ببێتە خاوەنی نازناوەكە وەک یەکەم شاجوانی کورد.
هەرچەندە لەدوای ئەم خاتوونە، لەساڵی 2013 خانمێک بەناوی فێنک محەمەد بووە دووەم شاجوانی کوردستان و بەهۆی باردوخۆی هەرێمی کوردستانەوە ماوەکەی درێژ کرایەوە وەک شاجوان بەڵام ڕەتیکردەوە و قبوڵی نەکرد، ئەمساڵیش بۆ ساڵی 2016 خانمێک بە ناوی ژالیا سیروان توانی ببێتە شاجوانی کوردستان و پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و لەلایەن خاتوو شێنێوە تاجی شاجوانی لەسەرکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *