شاجوانی كوردستان یەكەم پڕۆژەی ئاشكرا دەكات

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان یەكەم پڕۆژەی ئاشكرا دەكات و دەڵێ: “بەخۆشحاڵییەوە لەم ماوەیەدا سەردانی وڵاتی فەرەنسام كردو بەھاوكاری چەند كەسێكی دیكە رەزامەندیمان وەرگرتووە، 100 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو كەسانەی ھاوسەرەكانیان لە جەنگی دژی داعش لە دەستداوە دروست بكەین”.

 

ژالیا لەبارەی پڕۆژەی داھاتووی گوتی: “نامەوێ جارێ ھیچ پڕۆژەیەك ئاشكرا بكەم، تا ئەو كاتەی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئێستا گرنگترین شت پرسی ئاوارەكانە بتوانین ھاوكاریان بكەین”.

سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ شاجوانانی پێشتر ژالیا سیروان رایگەیاند: “تا ئێستا لە نزیكەوە پەیوەندیمان نییە، ھیوادارم لە داھاتوودا پەیوەندیمان ھەبێت و ئەگەر پێویست بێت من ھاوكاریان دەكەم”.

شاجوان ئەوەشی خستەڕوو: “گرنگی شاجوان لە ھەموو جیھان كاری مرۆیی و ھاوكاریی و خێرخوازییە، منیش ھەوڵدەدەم بەپێی توانا كاردەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێم سپێردراوە”.

ژالیا سیروان دانیشتووی شاری سلێمانیە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، رۆژی 7/10/2016، وەك شاجوانی كوردستان ھەڵبژێردرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *