ره‌زازی نهێنی‌ مردنی‌ مه‌رزیه‌ی‌ دركاند

سلێمانی‌: ناسری ره‌زازی دوای‌ ساڵانێكی‌ درێژ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ مه‌رزیه‌ فه‌ریقی‌ هاوسه‌ری‌ـ هۆكاری مردنی مه‌رزیه‌ی‌ دركاند. هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی له‌ میانه‌ی به‌شداری له‌ به‌رنامه‌ی “شه‌قام ” ی كه‌ناڵی NRT2 سه‌ره‌رای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به‌ ژیانی، وێرای پشتراستكردنه‌وه‌ی نه‌چونی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری كۆچ كردوو بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌هۆی ئاسانی و رێگه‌نه‌دانی مه‌رزیه‌ فه‌ریقی له‌گه‌ڵی ئه‌وه‌شی دركاند كاتێك “كاردۆ”ی كوڕیان هاتۆته‌ ژیان، له‌ نێوان مه‌عیده‌ و  گه‌ده‌ و  به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی‌ مه‌رزیه‌ كه‌ په‌رده‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ كون ببوو.

ناسر زیاتر ئه‌دوێت و ده‌ڵێت مه‌رزیه‌ به‌هه‌ڵه‌ وای لێكرا كاتێك  به‌ ده‌زگایه‌كی تازه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت یه‌كێك له‌ كه‌ره‌سته‌كان به‌ر دڵی مه‌رزیه‌ ده‌كه‌وێت له‌ ئه‌نجام دا دڵی ئاو ده‌كات ئه‌وه‌ش هۆكاری مردنه‌كه‌ی بوو.

له‌و به‌رنامه‌یه‌ دا ناسری ره‌زازی  ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ مه‌رزیه‌ به‌نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری  مردبێت یان كوژرابێت.

مه‌رزیه‌ فه‌ریقی له ڕۆژی 2005.09.18 دا له كاژمێر 11ی پێش نێوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا، له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد ماڵئاوایی له‌ مۆسیقا و هونه‌ر كردوو و له شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوای خۆی به‌خاك سپێردرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *