خیانەتیان لە دلبەر جزیری كرد

دلبەر جزیری، كچە گۆرانیبێژی كورد، بڕیارە شەوی سەری ساڵ لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێكی كورد كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكەن. لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند “شەوی 30/12/2016 كۆنسێرتێكی گەورە لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لەگەڵ هونەرمەندان كاروان كامل و دڵشاد رۆژئاوا ساز دەكەین و چەندین گۆرانی و پارچە هەڵپەڕكێ‌ پێشكەشی ئامادەبووان دەكەین”.

دلبەر جگە لەو كۆنسێرتە، پرۆژەی دیكەشی بەدەستەوەیە و گوتی “ئێستا ئامادەكاری دەكەم بۆ ئەوەی ڤیدیۆ كلیپێك لە توركیا تۆمار بكەم كە گۆرانییەكە بەناوی خائینە و لە نووسینی سەهر بەدری و ئاوازی خۆمە، رەنگە لەسەرەتای ساڵی نوێ ئەم ڤیدیۆكلیپە تۆمار بكرێت و دواتریش بۆ چەند كارێكی دیكە دەگەڕێمەوە شاری هەولێر”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *